ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەرتووک و هۆنراوەیە
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنها دڵێکی شکاوە
دووربە لە من، لە ژینی من
.لە چاوانی بەدبینی من

~
  • ➸شٓارٓە بٚێ نَازٓەکَەی حّاجْی
  • JoinedJuly 19, 2021



9 Reading Lists