crybebb

کوا پۆل دوانزدەکان؟
          	دەرچوون انشاالله

onnerra

@simkook 
          	  با قسە نەکەم سیما㋡
• Reply

nilaa000

📢 کۆبوونەوەی فریاکەوتنی نووسەرانی واتپاد 😂🚨
          
          ١. نووسەر: ئەمڕۆ پارت  دادەنێم. ✍🏻
          ٢. هەمان نووسەر لە ٣ مانگی داهاتوو: Last seen recently 💀
          
          ٣. خوێنەر: تکایە زوو پارت دابنێ 🥹❤️
          ٤. هەمان خوێنەر کە پارت دادەنرێت: ئای وای چەند زۆرە، سبەی دەیخوێنمەوە. 🙂🔪
          
          ٥. نووسەر کە دەبینێت کەسێک لایکێکی کردووە: ! کۆمپانیاکەم گەشە دەکات 😭📈
          
          ٦. نووسەر کە دەبینێت کەسێک فۆڵۆی کردووە:
          ئەمەیە! ڕۆمانەکەم دەبێتە زنجیرەی Netflix! 🎬😭
          
          من خۆم یەکێکم لەوانەیە دایم چیرۆکەکانم ئەکەمە فلمێکی بەناوبانگ ئایا عامە یزن مۆلیدە🦦😂😂

h_jinyan8

سڵاو نازدار گیان ببورە بۆ دانانی چیرۆکەکەم لە بۆردەکەت و بێزار کردنت ،چیرۆکێکی تازەو جیاوازم نوسیوە هیوادارم خوێنەر بیت و پشگیریک بکەی تا بەردەوام بم♥️🪽.
          
          کورتەی چیرۆک؛ئەگەر ئەو کەسەی متمانەت پێیە هەمان کەس بێت کە ژیانتی وێران کردووە... چی دەکەیت؟
          
          یوومی بەدوای دایکیدا دەگەڕێت هیونجین بەدوای بکوژی باوکیدا... بەڵام چی ڕوودەدات ئەگەر ئەم دوو ڕێگایە لە شوێنێکدا یەک بگرنەوە کە هیچ کەسێک لێی دڵنیا نییە؟
          
          نهێنییەکان دەردەکەون؟
          
          خۆشەویستی دەتوانێت لە جیهانێکی پڕ لە خیانەتدا بژی؟
          
          وە ئەگەر ڕاستییەکە لەوە تاریکتر بێت کە بیرت لێی کردووەتەوە؟
          
          https://www.wattpad.com/story/416154590?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=h_jinyan8

h_jinyan8

سڵاوگیانەکەم چۆنی هیوادارم باش بی🫧
          ببورە بۆ بۆ دانانی چۆرۆکەکەم لە بۆردەکەت، بەڵام چیرۆکێکی تازەم هەیە هیوادارم خوێنەر بیتو پیشگیریم بکەی بە ڤۆت و کۆمێنتە جوانەکانت🤎
          
          کورتەی چیرۆک:هەندێک نهێنی ڕێک وەک قۆخ وان... سەرەتا شیرینن بەڵام کاتێک ڕاستییەکە دەردەکەوێت تاڵییەک لە دوای خۆیان جێدەهێڵن.
          ڤارین خوێندکارێکی ڕوخۆشی پۆلی دەیەمە کە ئاشقی تامی قۆخ و پیاسەکردن لەژێر درەختە بڵۆسمەکانە. ژیانی زۆر ئاساییە تا ئەو کاتەی لە پڕۆژەیەکی دوای قوتابخانە دەبێتە هاوبەشی لیم لووی کوڕە شێوەکارە ڕوخۆش و بێدەنگەکەی پۆلەکەیان.
           ئایا لیم لووی بەڕاستی ڤارینی خۆشی دەوێت، یاخود تەنها بەدوای پارچەیەکی وندبووی ڕابردوویەوەیەتی؟
          
          ئایا ئەوە تەنها ڕێکەوتە یان چارەنوس یان نهێنی تۆی لە فەرەنساوە گەیاند بە من؟
          
          هیوادارم بە دڵت بێت ، هێشتا بەردەوامم لەسەری.
          
          https://www.wattpad.com/story/417096284?utm_source=android&utm_medium=link&utm_content=share_writing&wp_page=create&wp_uname=h_jinyan8

nilaa000

٦٠٠ فۆڵۆوەر…؟ 🥹🤍
          
          ڕاستی نازانم چۆن سوپاستان بکەم بۆ ئەوەی ئەم ژمارەیە بۆ من تەنها «٦٠٠» نییە… بەڵکو ٦٠٠ کەسە کە هەڵیان بژاردووم بۆ ئەوەی وشەکانم بخوێنن، چیرۆکەکانم بەدوادا بچن و بە هەر فۆڵۆو و لایک و کۆمێنتێک هانم بدەن کە بەردەوام بم. 🥹📖✨
          
          لە هەمووتانەوە دڵخۆشم و زۆر سوپاسگوزارم.
          سوپاس بۆ هەر کەسێک کە چیرۆکێکی خوێندووەتەوە، کۆمێنتێکی نووسیویە، لایکێکی داوە، یان تەنها بە فۆڵۆکردن پشتگیریی لە من کردووە. 🤍
          
          شاید بۆ کەسێک تەنها ژمارەیەک بێت، بەڵام بۆ من ٦٠٠ دڵە، ٦٠٠ خوێنەرە، ٦٠٠ هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر بنووسم. 🫶🏻
          
          هیوادارم ئەم سەفەرە لەگەڵ یەکتر هەر درێژتر بێت، چیرۆکە زۆرترەکانمان لەگەڵ یەکتر بژین و لە ژمارەی ٦٠٠ بگەین بە هەزاران. 🥹🤍
          
          لە دڵەوە سوپاستان دەکەم…
          بێ ئێوە، «نیلا» ئەم نیلایە نەدەبوو. 🌷📚
          
          — بە خۆشەویستی، نیلا 🤍